كوژرانی كه‌سێك له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی جه‌زیره‌ به‌ هۆی هێرشی پۆلیسی توركیه‌

883
دوابه‌دوای خۆپیشاندانی خه‌ڵكی شاری كوردنشینی “جه‌زیره‌” له‌دژی تێرۆری تاهێر ئێلچی سه‌رۆكی كانونی پارێزه‌رانی دیاربه‌كری توركیه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ هێرش بۆسه‌ر ناڕازییان، ژنێكیان كوشت.
مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی توركیه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گازی فرمێسكڕێژ، هێرشیان كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ته‌قه‌یان لێكردن. تێرۆری تاهێر ئێلچی پارێزه‌ری لێهاتوو و پشتیوانی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان، گه‌لێك ناڕه‌زایه‌تی به‌رین له‌ باقی شاره‌كانی توركیه‌ له‌وانه‌ ئانكارا، ستانبول و ئێزمیری لێكه‌وته‌وه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه‌ به‌ راگه‌یاندنی ده‌ورێكی نوێ له‌ حكومه‌ت نیزامی له‌ شاری “نه‌سیبین”، هێرشه‌كانی خۆیان له‌دژی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ ده‌ستپێكردۆته‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی رابردوودا له‌ جه‌ریانی هێرشه‌كانی پۆلیسی توركیه‌ بۆسه‌ر ئه‌م شاره‌، لانیكه‌م ٩ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.