كوژرانی كه‌سێك له‌ شاری بۆكان

338
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كه‌سێك كه‌ ده‌وترێت مۆره‌یه‌كی هاوكاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم بووه‌، له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ شاری بۆكان كوژرا. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، سه‌عات ١١ی شەوی رابردوو “حەسەن عەلیپوور” ناسراو بە (حەسەن بانەیی) لە شاری بۆكان و لە لایەن دوو مۆرتۆر سواری نه‌ناسراو درایە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ كوژرا. ده‌وترێت ناوبراو مۆرەیه‌كی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم بووه‌ و لە نێو شاردا سەرقاڵی باجگیری و ئەزیەت و ئازاری خەڵك بووه‌. شایانی باسه‌ ناوبراو هه‌روه‌ها به‌وه‌ تاوانباره‌ كه‌ ده‌ستی له‌گه‌ڵ باندی قاچاخ و بازرگانی مه‌وادی موخه‌دێر تێكه‌ڵ بووه‌.