كوژرانی كوڕێك له‌ لایه‌ن باوكی له‌ شاری كامیاران

377
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به‌ناوی “سامان په‌رویزی” خه‌ڵكی ئاوایی “ئه‌ڵك”ی كامیاران له‌ لایه‌ن باوكیه‌وه‌ به‌ چه‌ك ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شه‌وی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی “ئه‌حمه‌د په‌رویزی” ته‌مه‌ن ٥٤ ساڵ به‌ چه‌ك به‌ هۆی كێشه‌ و گرفتی بنه‌ماڵه‌ی كوڕه‌كه‌ی خۆی كوشت و پاشان هه‌ڵات. شایانی باسه‌، تا ئێستا له‌ چارنووسی ئه‌م پیاوه‌ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌، لە وڵاتی ئێران خەسارە کۆمەڵایەتییەکان و توندوتیژییەکان رۆژله‌گه‌ڵ له‌ حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دایه‌.