كوژرانی كچێكی لاو له‌ كامیاران

20
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كچێكی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ به‌ناوی ژیان خه‌ڵكی كامیاران له‌ لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ سه‌ر بڕا.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ناوبراو كه‌ دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “ژینۆ” سه‌ربه‌ مه‌نته‌قه‌ی “تروه‌ڕێز”ی شاری كامیاران بوو، له‌ لایه‌ن برایه‌كه‌وه‌ كه‌ ده‌وترێت مه‌زهه‌بیه‌كی توندڕۆه‌، له‌ ژێر ناوی پاراستنی ناموس، به‌ شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ سه‌ر بڕا. شایانی باسه‌، كوژرانی ئه‌م كچه‌، نه‌فره‌ت و بێزاری خه‌ڵكی شاری كامیارانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.