كوژرانی كچێكی ١٥ ساڵان له‌ دیوانده‌ره‌

384w
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌رمانان، كچێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵه‌ی خه‌ڵكی ئاوایی كۆسه‌ عه‌نبه‌ری دیوانده‌ره‌ به‌ هۆكارێكی نادیار له‌ لایه‌ن پیاوێكه‌وه‌ به‌ چه‌ك كوژرا.
به‌ وته‌ی لۆقمان ئه‌یازی به‌خشداری سارالی سه‌ر به‌ شارستانی دیوانده‌ره‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌م كچه‌ لاوه‌ له‌ لایه‌ن پیاوێكی گه‌نج به‌ ناوی ره‌ئوف كه‌ له‌ ئاوایی كاری گه‌چكاریی ده‌كرد كوژراوه‌. هه‌روه‌ها وتیشی ئێستا بكوژه‌كه‌ هه‌ڵاتووه‌ و ئه‌نگیزه ئه‌م تاوانه‌شی ئاشكرا نیه‌.‌