كوژرانی كچێك له‌ پاركی دایك له‌ شاری سلێمانی

544
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی جومعه‌ ١٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، له‌ پاركی “دایك”ی شاری سلێمانیه‌ی هه‌رێمی كوردستان كچێكی لاو درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی جومعه‌ ١٠ی مانگی ره‌زبه‌ر له‌ پاركی دایكی شاری سلێمانی،‌ پیاوێك ته‌قه‌ له‌ كچێكی لاوی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به‌ ناوی رووناك ده‌كات. له‌ ئاكامی ئه‌م ده‌ستڕێژییه‌دا كچه‌كه‌ به‌ سه‌ختی بریندار و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌، گیانی له‌ده‌ستدا.