كوژرانی كۆلبه‌رێك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم له‌ سه‌رده‌شت

404y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كۆلبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت به‌ناوی “مه‌جید ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌ سنووی سه‌رده‌شت درایه‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و ده‌ستبه‌جێ‌ گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ نزیك ئاواییه‌كانی سنووری شاری سه‌رده‌شت، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌نگی سنووری رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا.