كوژرانی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری سه‌قز

99 (1)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “كه‌ماڵ عه‌بدولی” خه‌ڵكی شاری “سه‌قز”، له‌ ناوچه‌ی “شلێر”، د‌رایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو كه‌ مه‌به‌ستی بژیوی ژیان كار كۆڵبه‌ری ده‌كرد، له‌سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان له‌ ناوچه‌ی شلێر و سه‌رشیوی سه‌قز، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و به‌توندی بریندار بوو و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا. ئه‌م هاوڵاتییه پاش چه‌ند رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ هۆی كاریی بوونی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا.