كوژرانی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم

566
به‌ پێی راپۆرته‌كان‌، كۆڵبەرێك بە ناوی “ئەسعەد رەحیم‌پوور” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵكی شاری سەوڵاوای مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌م كۆڵبه‌ره‌ زه‌حمه‌تكێشه‌ كە بە مەبەستی دابینكردنی بژیوی ژیانی خۆی و بنەماڵەكەی رووی لە ناوچە سنوورییەكان كردبوو، بە دەستی هێزەكانی سپای پاسداران گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له‌ جه‌ریانی ئه‌و ده‌ستدرێژی كردنه‌، چەند سەر ئەسبی بارهەڵگری كاسبكارانیش كوژراون. جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا واتە لە ماوەی شه‌ش مانگی رابردوودا نزیكەی ٤٠ كۆڵبەری لە سەر سنوورەكانی كوردستان بە دەستی هێزەكانی رژیم كوژران و بریندار بوون.