به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “مه‌جید ته‌هازاده” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ له سنووریی شاری بانه، له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا.به پێی ئه‌م راپۆرته، ناوبراو رۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، له به‌شی سنووریی شاری بانه به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی رژیم به توندی بریندار بوو و له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. به‌ڵام دواتر به هۆی كاری بوونی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا.