كوژرانی كۆڵبه‌رێك له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیم له‌ پیرانشار

638t
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابروودا، له‌ “حاجی عه‌مران” كوڵبه‌رێك به‌ ناوی “عیسا ره‌حیمی” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد كه‌وت به‌ر ده‌سرێژ‌ی گولله‌ی مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌، گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شه‌وی شه‌ممه‌ ٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ ناوچه‌ی “حاجی عومه‌ران” ژماره‌یه‌ك له‌ كوڵبه‌ران و كاسبكاران كه‌وتنه به‌ری ده‌سڕ‌ێژی گولله‌ی مه‌ئموورانی رژیم. له‌ ئاكامدا‌ یه‌كێك له‌م كوڵبه‌رانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌ی كه‌ له‌ ساڵی رابردوودا ١٥٠ كوڵبه‌ر و كاسبكار به‌ ده‌ستی مه‌ئموورانی رژیم كوژران و بریندار بوون.