كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “كه‌ریم مورادی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ له ناوچه سنورییه‌كانی شاری سه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی درایه‌به‌ر ده‌سترێژی گولله و گیانی له‌ده‌ستدا.به پێی ئه‌م راپۆرته، ناوبراو رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌بێ ئه‌وه‌یكه كه‌لوپه‌لی پێ بێت له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه، لە ماوه‌ی ساڵی ١٣٩٣دا، ٣٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لە لایەن هێزەكانی رژیمه‌وه کوژراون و ٤٢ كه‌سی دیکەش بریندار کراون.