كوژرانی كۆڵبه‌ڕێك به‌ده‌ستی هێزه‌كانی رژیم له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پیرانشار

284t

راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانی رژیم له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی پیرانشار ته‌قه‌یان له‌ كۆڵبه‌ران كردووه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ كۆلبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
شەوی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی رێبەندان، لە ناوچە سنووریەكانی شاری پیرانشار و لە شوێنێكی نزیك بە بەرزاییەكانی لاوێن، هێزه‌كانی رژیم ته‌قه‌یان له‌ كۆڵبه‌ران كرد كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ كۆلبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ به‌ ناوی “مه‌ناف كاریوه‌ند” بریندار بووه‌ و دوای چه‌ند سه‌عات گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌ به‌ هۆی بێكاری و هه‌ژاری، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هاوڵاتیانی ناوچه‌ سنوورییه‌كان به‌ ناچاری روو له‌ كاری كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و گیانیان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌