به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ره‌شه‌ممه، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەریدا لە خاڵی سنووریی ئاسنەوا، کەوتە بەر دەستڕێژی هێزەكانی رژیم و گیانی له‌ده‌ستدا.
رۆژی دووشه‌ممه كۆڵبهڕێك به ناوی “فەرەیدوون فه‌تحۆڵڵاهی” خەڵکی ئاوایی (زوێران)ی سەربە شاری مەریوان و دانیشتووی ئەو شارە له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا. ته‌رمی ئه‌م كۆڵبهڕه، لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەریوان راگیراوە و تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه، رادەستی بنەماڵە و کەسوکاری نەکراوەتەوە.