كوژرانی كۆڵبه‌ڕێك له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان به‌ده‌ستی هێزه‌كانی رژیم

564t

له‌م رۆژانه‌ی دواییدا كۆڵبه‌ڕێكی لاو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پاسگای رژیمه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان، ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “سۆران خوسراویه‌” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی “كانی سانان”ی مه‌ریوان به‌ بیانووی هه‌بوونی كاڵای قاچاخ له‌ لایه‌ن هێزه‌ نیزامییه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا. ده‌وترێت ئه‌م كۆڵبه‌ره‌ كه‌ مۆتۆری پێبووه‌، هیچ جۆره‌ كاڵایه‌كی قاچاخی پێنه‌بووه‌. شایانی باسه‌ تا ئێستا ته‌رمی ئه‌م كۆڵبه‌ره‌ له‌ ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌ریوان دایه‌ و راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه‌.