كوژرانی لاوێكی ئیلامی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم

760
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هێزە ئینتزامییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی ئیلامی بەناوی یارمحەممەد پیری، كوڕێكی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یان كوشت.
رووداوەکە رۆژی چوارشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو لە گەڕەکی “پیچ ئاشوور”ی مه‌یدانی “ئیمام حوسێن” روویداوە. پاش‏نیوەڕۆی رۆژی رووداوەکە، هێزە چەکدارەکان لەگەڵ هێندێک هێزی لیباس شەخسی، بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی مێهدی پیری، چوونەتە ماڵی یارمحەممەد و یەکێک لە هێزە چەکدارەکان تەقەی لە مێهدی تەمەن ٢٨ ساڵ ته‌مه‌ن کرد و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا. ده‌وترێت هیزە ئینتزامییەکان پاش یەک سه‌عات لە شوێنی رووداوه‌کە حازر دەبنەوە و بە تێکدانی شوێنەکە، شکاندنی شووشەکان و بریندار کردنی یەکێک لە هێزەکانی خۆیان بە گوللە و دواتریش کۆکردنەوەی پووکەی فیشەکەکان، شوێنی رووداوەکە به‌جێدەهێڵن. به‌ڵام هه‌واڵنێرییه‌ نێوخۆییەکانی ئیران وەکوو فارس، ئیسنا، مێهر و تابناک، له‌سه‌ر زاری فەرماندەی ئینتزامیی ئۆستانی ئیلام رایانگەیاندووە کە “تاوانباری بەپێشینەی ئیلام بە شێوەی پاڵەوانانی چیرۆکە پۆلیسییەکان، خۆی کوشتووە.”