به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی رێبه‌ندان، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ناوی ” هێمن عه‌بدی” خه‌ڵكی شاری سه‌قز به زه‌بری چه‌قۆ كوژرا.
به وته‌ی شایه‌تحاڵان، “هێمن عه‌بدی” له پاركی شكوفهی ئه‌م شاره له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ ده‌رگیر بووه و دواتر به زه‌بری چه‌قۆ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه و بكوژه‌كه‌شی هه‌ڵاتووه و پۆلیسیش به جێگای ئه‌و باوكی قاتڵهكهی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و رایگه‌یاندووه كه تا ناوبراو خۆی راده‌ست نه‌كات باوكی ئازاد ناكرێت. شایانی باسه، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له شاری سه‌قز چه‌ندین كه‌س به هۆی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون كوژراون و به وته‌ی كارناسان، ئه‌م توندوتیژیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیارده‌ی بێكاری رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ و گوشاری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانی رژیم بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و گرفتی لاوان و خه‌ڵكی ئه‌م شاره.