كوژرانی لاوێك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم له‌ شاری سه‌قز

58y (1)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به‌ناوی “ئه‌بووبه‌كر” خه‌ڵكی ئاوایی “مه‌لاسه‌لار”ی سه‌ربه‌ شاری سه‌قز، له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و له‌ ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ نێوان جاده‌ی “سه‌قز ــــ دیوانده‌ره‌، مه‌ئمورانی پاسگای ئیرانشا ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كرد و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌ هه‌تا ئێستا له‌ هۆكاری كوژرانی ئه‌م هاوڵاتییه زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.