كوژرانی هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده‌ له‌ لایه‌ن هیزی ئینتزامی رژیم

103
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، وه‌كیلێك به‌ ناوی “سیروس ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده‌ له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراو و له‌ ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م پارێزه‌ره‌‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی شاری چاڵدوران له‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه‌ ئنیتزامییه‌كانی رژیم و گیانی له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هۆكاری ته‌قه‌ له‌م پارێزه‌ره‌‌ كه‌ به‌ بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، په‌ڕینه‌وه‌ له‌ سنوور وێڕای چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ بووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →