لاوێك به ناوی “بێهزاد تاهیر ئابادی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی “تیكانلوجه” سه‌ر به شاری مهاباد، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئاگری تێبه‌ردرا و به هۆی كاریی بوونی برینه‌كانی له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م لاوه ماوه‌ی سێ مانگ ژیانی هاوبه‌شی پێكهێنابوو و به هۆی كیشه‌یه‌كی بنه‌ماڵه‌یی، هاوسه‌ره‌كه‌ی لێ تۆرابوو. ناوبراو كه ده‌یه‌ویست هاوسه‌ره‌كه‌ی له ماڵی باوكی بگه‌ڕێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ده‌رگیر بوو و ئاگر له جه‌سته‌ی به‌ردرا و به توندی بریندار كرا. ناوبراو كه ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه شاری ورمێ به‌سته‌ری كرابوو، به هۆی كاریی بوونی برینه‌كانی، رۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، گیانی له‌ده‌ستدا.