به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه هاوڵاتییه‌ك به ده‌ستی هێزه ئینتزامیه‌كانی رژیم كوژرا.به پێی ئه‌م راپۆرته، له جاده‌ی نۆدشه ـــ نه‌وسوود، له ئه‌نجامی راوه‌دوونانی ئۆتۆموبیلی هاوڵاتییه‌ك به ناوی “كه‌یهان مه‌قرووزی” ته‌مه‌ن ٧٥ ساڵ، هێزه ئینتزامییه‌كان به گومانی ئه‌وه‌یكه كه‌لوپه‌لی قاچاغی پێبووه، دوای كه‌وتوون كه له ئه‌نجامدا له‌سه‌ر پێچی جاده‌ی نۆدشه ــــ نه‌وسوود، گیانی لەدەست دا. شایانی باسه، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان لە ئەنجامی راوەدوونانی ئۆتۆمبیله‌كانیان لەلایەن هێزەکانی رژیم بە گومانی هەڵگرتنی كاڵای قاچاغ، لە جادەکانی کوردستان دەبنە قوربانی.