شه‌وی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی له قه‌سری شیرین لاوێك ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله كه له ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به ناوی “سه‌عید جه‌ماڵی” خه‌ڵكی قه‌سری شیرین ته‌نیا له‌به‌ر ٥٠ لیتر گازوئیل له لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزیه‌وه به بێ ئه‌وه‌یكه ئێختاری پێبدرێت، درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه به پێی یاسا، كه‌سانی تاوانباریش له كاتی هه‌ڵاتن ده‌بێ له كه‌مه‌ر به‌ره‌و خوار ته‌قیان لێبكرێت، به‌ڵام هێزه‌كانی رژیم رۆژانه كۆڵبه‌رانی زه‌حمه‌تكێش ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستدرێژی گولله و له‌به‌رامبه‌ریشدا هیچ بهرپرسایهتییهك قبوڵ ناكه‌ن.