كوژرانی هاوڵاتییه‌ك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم له‌ مه‌ریوان

484
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی “ئیسماعیل” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی “ئیسكۆڵ” سه‌ربه‌ شاری مه‌ریوان، له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته، ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، ئه‌م هاوڵاتییه‌ له‌ ناوچه‌ی سنووری باشماخ كاری شوانی ده‌كرد كه‌ به‌ تاوانی به‌زاندنی هێڵی قه‌ده‌غه‌ كراو، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و له‌ ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا.