كوژرانی هه‌زاران چه‌كداری داعش له‌ ماوه‌ی ده‌ مانگدا

350
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌په‌گه‌ باڵی چه‌كداری په‌كه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ی ١٠ مانگی رابردوودا، شه‌ڕڤانان هه‌زاران چه‌كداری داعشیان كوشتووه‌.له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا یه‌په‌گه‌ رایگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی ١٠ مانگی رابردووی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا چوار هه‌زار و ٨٩٦ چه‌كداری داعش كوژراون و هه‌زاران كه‌سی تریشیان بریندار بوون، له‌ به‌رامبه‌ریش دا زیاتر له‌ ٨٦٠ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو هه‌زار شه‌ڕڤانیش بریندار بوون.