هه‌واڵنێرییه ره‌سمییه‌كانی رژیم باس هه‌واڵی كوژرانی هه‌شت سنووربان له باشوری ئۆستانی “سیستان و به‌لوچستان”ی ته‌ئید كرد.
به پێی راپۆرته‌كان، شه‌وی دووشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه له جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونی مه‌ئمورانی رژیم له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی نه‌ناسراو له نزیك سنووری پاكستان، هه‌شت كه‌س له سنووربانان و سێ كه‌سی چه‌كدار كوژران و سێ كه‌سیش بریندار بوون. شایانی باسه شوێنی تێكهه‌ڵچوونه‌كه له شاری “قه‌سر قه‌ند”ی شارستانی “نی‌ك شه‌هر” له ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان راگه‌یه‌ندراوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه پاسدار سه‌لامی رایگه‌یاندبوو كه تیمێكی تیرۆریستی له‌م ناوچه‌یه له‌ناوبردووه.