كوژرانی و بریندار بوونی ٧ كرێكار

77y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ دوو رووداوی جیاجیادا به‌ هۆی حادیسه‌ی سه‌رچاوه‌ گرتوو له‌ شوێنی كار، ٥ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌ جێگری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رمانداری شاری “شیروان” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاری خۆراسانی شومالی، هه‌واڵی مه‌رگی چوار كرێكاری نیروگای به‌رقی سیكلی ته‌ركیبی ئه‌م شاره‌ی راگه‌یاند. ئه‌م حادیسه‌یه‌ كاتێك روویدا كه‌ كرێكاران قاڵبه‌كانی به‌ده‌نه‌ی بتۆن ریزیان جێبه‌جێ ده‌كرد كه‌ به‌ هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یان له‌ به‌رزایی، چوار كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو. هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كرێكارێكی ساختمانی له‌ شاری “ئاب په‌خش” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی “بوشێهر”، له‌ كاتی كاركردندا به‌ هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی باڵابه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌ تووندی بریندار بوو.