رۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، له جه‌ریانی هێرشی میلیشیاكان بۆسه‌ر كرێكارانی ساختمانی له ناوچه‌ی “تۆربه‌ت”ی ئه‌یاله‌تی هلوچێستانی پاكستان، ٢٠ كه‌س كوژران.به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی ئه‌یاله‌تی به‌لوچێستان هه‌ڵكه‌وتوو له باشوری رۆژئاوای پاكستان له‌مباره‌وه رایانگه‌یاند: له جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌دا، ٢٠ كرێكار كه سه‌رگه‌رمی ساختی پردێك له شاری تۆربه‌ت بوون، به هۆی ده‌سترێژی گولله‌ی گروپێك له هێرشبه‌رانی نه‌ناسراو، كوژران و ٣ كرێكاریش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه، هه‌تا ئێستا هیچ گروپێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.