ناوەندى راگەیاندنى هەپەگە، رۆژی چوارشهممه ٢٦ی خهرمانان بڵاویکردەوە: لە ماوەى مانگێک جەنگ و پێکدادان لە نێوان گەریلاکانى هەپەگە و سپاى تورکیه، ٤٧١ سەرباز و پۆلیس و هێزى تایبەتى تورکیه کوژراون و ٤٢ گەریلا و ٣٢ هاوڵاتیى گیانیان لهدهستداوه. هەپەگە له راگهیاندنهكهیدا، شهڕ و پێکدادانەکانى ماوهی یهكمانگی لەلایەن گەریلاکانى هەپەگەوە، ١٩١ چالاکى راگهیاندووه. لە راگەیاندراوکەدا هاتووە: لەو ماوەیەدا ٣٩٤ سەرباز، ١٦ پۆلیس و ٦١ تیمى تایبەتى تورکیه کوژراون و ١٤٢ سەرباز، ٣٦ پۆلیس و ٣٣ تیمى تایبەتى تورکیهش بریندار بوون. ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانى تورکیه ٤٤ پرۆسەى کەشفیان لەدژى گەریلاکان ئەنجامداوە و فڕۆکە جەنگییەکانیش ٨٧ هێرشیان کردووەتە سەر گەریلاکان، کە ٧٢ هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى گەریلاکان “هەرێمى پاراستنى میدیا” و ١٥ هێرشیشیان لە باکوورى کوردستان ئەنجامداوە و ههلیكۆپتهره جەنگییەکان، ٢٥ هێرشیان لە دژى گەریلاکان ئەنجامداوە. هەروەها سپاى تورکیهش ٦٢ ئۆپراسیۆنى زەمینیى ئەنجامداوە و بە تانک و تۆپ و هاوەنیش ٢١٧ هێرش کراوەتە سەر گەریلاکانى هەپەگە. دوو تانک و ٤٨ ئۆتۆمبێلى سەربازى لەلایەن گەریلاکانەوە تێکشکێنراون و ١٠ ههلیكۆپتهری جۆرى کوبرا و سکۆرسکیى، سێ تانک و ٥٠ ئۆتۆمبێلى جۆراجۆرى سەربازیى سپاى تورکیه لەلایەن گەریلاکانەوە پێکراون و زیانیان پێگەشتووە. لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا باسی ئهوهش كراوه، لەو ماوەیەدا ٧٤ ئۆتۆمبێلى جۆراجۆر کە کاریان بۆ پرۆژە جۆراجۆرەکانى حکومەتى تورکیه کردووە، ئاگریان تێبەردراوە. لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە، لەو ٣٠ رۆژەدا ٤٢ گەریلاى هەپەگە شەهید بوون کە ١٨ گەریلایان لە پێکدادان و ١٦ گەریلا بەهۆى بۆردومانى ئاسمانى و هەشت گەریلاش بەهۆى ئەنجامدانى چالاکیى فەداییەوە ژیانیان لەدەستداوە. هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، سپاى تورکیه ٣٢ هاووڵاتی مەدەنی لەو ماوەیەدا كوشتووه کە نۆ کەسیان خەڵکى ئاوایی زارگەلیى بنارى قەندیل بوون.