كوژرانی ژنێكی ئه‌فغانستانی له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی رژیم

363q
مه‌ئمورانی رژیم به‌ ته‌قه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی په‌ناخوازی خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستان كه‌ به‌نیازبوون له‌ رێگای ئێرانه‌وه‌ بچنه‌ توركیه‌، ژنێكیان كوشت.
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مه‌ئمورانی رژیم ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هاوكات له‌گه‌ڵ خراپتر بوونی بارودۆخی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌فغانستانی دانیشتووی ئێران، ژماره‌یه‌ك له‌وان به‌ره‌و وڵاتی توركیه‌ ده‌ڕۆن. نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆچبه‌ری ئه‌فغانستانی دانیشتووی ئێران له‌مباره‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا لانیكه‌م ٢٠ كۆچبه‌ری ئه‌فغانستانی له‌ ئێران به‌ هۆی رووداوی شوێنی كار و ته‌قه‌ی مه‌ئمورانی رژیم ده‌كوژرێن. له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگانه‌ی دوایشدا هه‌واڵی كوژرانی لاوێكی ئه‌فغانستانی به‌ده‌ستی مه‌ئمورانی پاسگای سنووریی رژیم، جارێكی تر بارودۆخی دژواری ژیانی ئه‌فغانستانییه‌كانی دانیشتووی ئێرانی خسته‌ به‌رچاو.