كوژرانی ژنێك به‌ ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ نه‌غه‌ده‌

436y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ژنێك به‌ ناوی “قومری” ٣٦ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ درایه‌ به‌ر زه‌بری چه‌قو و گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م ژنه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ ده‌بێت و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌‌ كرده‌وه‌یه‌كی وه‌حشیانه‌ و غه‌یره‌ ئینسانیدا، ژنه‌كه‌ی به‌ زه‌بری چه‌قو ده‌كوژێت. شایانی باسه‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌ تایبه‌ت كێشه‌ی‌ بنه‌ماڵه‌یی له‌ كوردستان و ئێران به‌ هۆی قه‌یراناویی بوونی بارودۆخی كۆمه‌ڵگاوه‌‌، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و ئه‌م كێشه‌گه‌له‌ زۆرجار قوربانیی و كرده‌وه‌گه‌لێكی ناڕه‌وا و دژه‌ ئینسانی له‌م چه‌شنه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌