كوژرانی ژنێك له‌ لایه‌ن هێزكانی رژیم له‌ ناوچه‌ی بانه‌

199
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ به‌ناوی “خاتوون” خه‌ڵكی ئاوایی “چه‌م پاراو”ی سه‌ربه‌ شاری بانه،‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ناوبراو چوار منداڵی هه‌یه‌ و به‌ مه‌به‌ستی كاری كشاوه‌رزی سه‌ردانی مه‌زرای خۆیانی كردبوو كه‌ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌ درایه‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه، هێشتا روون نییه كه‌ هۆكاری ئه‌و جینایه‌ته‌ی هێزه‌كانی رژیم چی بووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →