كوژرانی ژنێك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپا له‌ ناوچه‌ی بانه

256
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هاوڵاتێك به‌ناوی “خاوه‌ر مه‌جیدی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و دایكی دوو منداڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی بانه‌،‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و له‌ ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ هاوكاریی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی رژیم هه‌ڵیان كۆتایه‌ سه‌ر چه‌ند ئاواییه‌كی شاری بانه و ویستیان ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی كۆڵبه‌ران و كاسبكارنی ئه‌م ناوچه‌یدا بگرن، به‌ڵام خه‌ڵك به‌ره‌نگارییان بوونه‌وه‌‌ و هێزه‌كانی سپای پاسداران ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك و دانیشتووانی ئه‌و ئاواییانه‌ كرد. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قه‌كردنه‌، ئه‌م ژنه‌ كه‌وته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی سپا و به‌ توندی بریندار و ره‌وانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌ كرا. ناوبراو پاش چه‌ند رۆژ ده‌ست و په‌نجه‌ نه‌رم كردن له‌گه‌ڵ مه‌رگ، گیانی له‌ده‌ستدا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →