كوژران و برینداربوونی سێ كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی ڕێگای مه‌هاباد- سه‌رده‌شت

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له‌ سه‌ر ڕێگای مه‌هاباد بۆ سه‌رده‌شت، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و پاتڕۆڵ له‌ ڕێگای مه‌هاباد- سه‌رده‌شت پێكیان داوه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ شۆفێری پرایده‌كه‌ ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ و دوو كسی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی و ناستاندارد بوونی ئۆتۆمبیله‌كان ساڵانه‌ به‌ ده‌یان هاووڵاتی ده‌كاته‌ قۆربانی.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →