كوژران و بریندار بوونی حه‌وت كرێكار له‌ ئێسفه‌هان

165
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوابه‌دوای روودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كارخانه‌ی “زه‌وب ئاهه‌نی ئێسفه‌هان”، لانیكه‌م ٧ كرێكار كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، دوابه‌دوای ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ كنۆرتۆری ژماره‌ ٢ی كارخانه‌كه‌ روویدا، ٣ كرێكار گیانیان له‌ستدا و ٤ كه‌سی به‌ تووندی بریندار بوون. ئه‌م رووداوه‌ له‌ كاتی زه‌وب كردنی زایه‌عات له‌ كوره‌ روویداوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →