كوژران و بریندار بوونی حه‌وت مه‌عده‌نچی له‌ بۆسنی

514
دوابه‌دوای داڕمانی مه‌عده‌نێكی به‌ردی خه‌ڵووز له‌ “بۆسنی و هێرزێگۆڤین” له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئوروپا، لانیكه‌م حه‌وت كرێكار كوژران و بریندار بوون.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ هۆی داڕمانی ئاوار، چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كرێكاریش به‌ سه‌ختی بریندار بوون. ئه‌م رووداوه‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ره‌زبه‌ر له‌ حاڵێكدا روویدا كه‌ ٢٨ كرێكار له‌م مه‌عده‌نه‌ كاریان ده‌كرد.