كوژران و بریندار بوونی ده‌یان كرێكار له‌ مكزیك

6y (1)
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ته‌قینه‌وه‌ و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سه‌كۆیه‌كی نه‌وتی له‌ خه‌لیجی مكزیك، كوژرانی لانیكه‌م ٤ كرێكار و بریندار بوونی ١٦ كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، شیركه‌تی پیمێكس كه‌ سه‌كۆی “ئابكاتۆن ئه‌ی پرمانت” سه‌ربه‌و شوێنه‌یه‌، كوژرانی چوار كرێكار به‌ هۆی رووداوی سه‌رله‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ی ته‌ئید كرد. ئه‌م شیركه‌ته‌ رایگه‌یاند، ٣٠٠ كرێكاری ئه‌م سه‌كۆه‌، پاش ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌یان به‌جێهشت.