كوژران و بریندار بوونی ده‌یان كرێكار

431y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ده‌یان كرێكار له‌ شاره‌كانی تاران، زه‌نجان، سنه‌ و دامغان به‌ هۆی رووداوی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ شوێنی كار و نه‌بوونی ستاندارده‌كانی ئیمه‌نی، گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.
به‌ وته‌ی جێگری عه‌مه‌لیاتی سازمانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و خه‌ده‌ماتی ئیمه‌نی شاره‌داری زه‌نجان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی گوڵان، كرێكارێك له‌ كاتی په‌یكه‌نی به‌ هۆی داڕمانی دیواری كاناڵی فازڵاو، گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارێكی ساختمانی له‌ شاری سنه‌ له‌ كاتی كار له‌ نهۆمی چواره‌می ساختمانێك، كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها دوابه‌دوای رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی جه‌رسه‌قیلێك له‌ یه‌كێك له‌ مه‌عده‌نه‌كانی خسوسی به‌ردی خه‌ڵووز له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری دامغان، هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی سمنان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كارخانه‌یه‌ك له‌ شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی شه‌مس ئابادی شاری تاران، ٤٣ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ توندی بریندار بوون.