كوژران و بریندار بوونی ده‌یان كرێكار

149
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، هاوكات ٢١ كرێكار له‌ شاره‌كانی زه‌نجان، ته‌ورێز و مه‌سجێد سۆله‌یمان له‌ ئاكامی چه‌ندین رووداوی جیاجیادا ،كوژران و بریندار بوون.كرێكارێك له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی ئاسنی “كاوه‌ند” له‌ شاری زه‌نجان له‌ كاتی كار له‌م مه‌عده‌نه‌دا،‌ تووشی رووداوێك هات و به‌ هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا. هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی ته‌ورێز له‌ كاتی كار كردندا، به‌ هۆی ته‌سادۆف له‌گه‌ڵ ئوتۆمبیلێك، گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ ئاكامی رووداوی هاتووچۆی سرویسی هه‌ڵگری كرێكارانی ساختمانی ته‌ئسیساتی پێترۆشیمی مه‌سجێد سۆله‌یمان، لانیكه‌م ١٩ كرێكار بریندار بوون كه‌ حاڵی ٦ كه‌سیان، خراپ و ناله‌بار راگه‌یه‌ندراوه‌.