كوژران و بریندار بوونی ده‌یان كرێكار له‌ نیجریه‌

107 (1)
له‌ جه‌ریان ته‌قینه‌وه‌ی هێڵی لوله‌ی شیركه‌تی نه‌وتی “ئێنی” له‌ وڵاتی “نیجریه‌”، لانیكه‌م ١٢ كرێكار كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.شیركه‌تی گه‌وره‌ی ئیتالیایی “ئێنی” له‌ راگه‌یاندنێكدا، روودانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌‌ كه‌ رۆژی جه‌معه‌ ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ روویدابوو ته‌ئید كرد و رایگه‌یاند: “قوربانیانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌، كرێكارانی به‌شی نیگه‌هداری و ته‌عمیرات و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی و ژینگه‌ بوون.” له‌ لایكی دیكه‌وه‌ راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی پۆشپه‌ڕ، له‌ جه‌ریانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بازار‌ێكی قه‌رباڵغدا له‌ پێنه‌ختی “چاد”، لانیكه‌م ١٤ كه‌س كوژراون و ٧٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه‌، چه‌ند سه‌عات پێش ئه‌م رووداوه‌، هێزه‌كانی “بۆكوحه‌رام” ١٠ كه‌سیان له‌ ئاواییه‌ك له‌ ناوچه‌ی “نیجریه‌”، قه‌تڵ عام كردبوو.