كوژران و بریندار بوونی ده‌یان كرێكار له‌ قاهێره‌

171
به‌پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، دوابه‌دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كارخانه‌یه‌كی مۆبل سازی له‌ قاهێره‌ی پێته‌ختی میسر، لانیكه‌م ٣٥ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٢ كه‌سیش به‌ توندی تووشی سووتاوی بوون. ئه‌م رووداوه‌ له‌كاتێكدا هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ كرێكاره‌كان له‌ كارخانه‌كه‌دا سه‌رقاڵی كاركردن بوون. وه‌زاره‌تی بێهداشتی میسر پێی وایه‌ ته‌قینه‌وه‌ی سلینده‌ری گاز بۆته‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كارگه‌‌ و ئه‌نباری ئه‌م كارخانه‌یه‌. شایانی باسه‌ له‌ دوای ئه‌م رووداوه‌، خاوه‌نی كارخانه‌كه‌ و هه‌روه‌ها جێگر و به‌رپرسی كاروباری ئیداری كارخانه‌كه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.