كوژران و بریندار بوونی ده‌یان كرێكار

341q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیلێكی هه‌ڵگری كرێكارانی شیركه‌تێكی به‌رهه‌مهێنان له‌ جاده‌ی مه‌ره‌ند ـــ جۆلفا هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ٢٢ كرێكار كوژران و بریندار بوون.
ئه‌م رووداوه‌ كه‌ شه‌وی جومعه‌ ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر روویدا، گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار و بریندار بوونی ٢٠ كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی ناوه‌ندی مودیریه‌تی رووداو و فه‌وریه‌ته‌ پزیشكییه‌كانی ئۆستان، حه‌وت كه‌س له‌ برینداره‌كانی ئه‌م رووداوه‌ چاره‌سه‌ر كراون و ١٣ كه‌سیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌وه‌.