كوژران و بریندار بوونی ده‌یان كرێكار له‌ لێنگه‌ نیوز

695t
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هه‌ڵگری كرێكارانی فه‌سڵی كه‌ بۆ چنینی ته‌ماته‌ ده‌چوون، له‌ جاده‌ی “به‌نده‌ری لێنگه‌”، ٢٣ كرێكار كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، مینی بووسی هه‌ڵگری ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ ٣٧ سه‌رنشین له‌ مێحوه‌ری به‌نده‌ری لێنگه‌ به‌ره‌و پارسیان، له‌ رێگا لایدا و كه‌وته‌ نێو دۆڵێك. له‌ جه‌ریانی ئه‌م رووداوه‌، كرێكارێك كوژرا و ٢٢ كه‌سش بریندار بوون كه‌ ئێستا ٣ كه‌س له‌ برینداره‌كان بارودۆخیان ناله‌باره‌.