كوژران و بریندار بوونی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ عێراق

129y
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری ئاڵمان”، دوابه‌دوای بۆمبارانی ناوه‌ندی شاری “موسڵ” له‌ عێراق، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئامریكا، ٣٧ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون.فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمان له‌دژی داعش به‌ رێبه‌ری ئامریكا، بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش له‌ ناوچه‌ی “سۆق بابۆ‌لسه‌رای، بابۆلتوب و سۆقو‌لعشارین” له‌ ناوه‌ندی شاری موسڵیان بۆمباران كرد. شایانی باسه‌، له‌م بۆمبارانانه‌دا هیچكام له‌ هێزه‌كانی داعش نه‌كوژران، به‌ڵام ٢٦ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و ١١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.