كوژران و بریندار بوونی دوو كرێكاری سه‌نایع فولادی ئه‌هواز

338q
نه‌بوونی ستانداردی ئێمه‌نی له‌ شوێنی كار جارێكی تر كوژران و برینداری دوو كرێكاری سه‌نایع ئه‌هوازی لیكه‌وته‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ هۆی رووداوی شوێنی كار له‌ سه‌نایعی فولادی ئه‌هواز، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكیش بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوو. ئه‌م رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ كاتێك روویدا كه‌ كرێكاران له‌م كارخانه‌یه‌ كاریان ده‌كرد. به‌ پێی راپۆرتی سازمانی پزیشكی قانونی، له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا لانیكه‌م هه‌زار و ٨٩١ كرێكار به‌ هۆی رووداوی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.