كوژران و بریندار بوونی دوو كرێكار له‌ دزفوول

619y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی له‌ شوێنی كار، كوژران و بریندار بوونی دوو كرێكاری ساختمانی له شاری‌ “دزفوول”ی لێكه‌وته‌وه‌.رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو كرێكاری ساختمانی له شاری‌ دزفوول له‌ به‌رزایی ساختمانێكی له‌ حاڵی ساختدا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ كرێكارێكی ٥٠ ساڵه‌ی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌ توندی بریندار بوو و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كرا.