كوژران و بریندار بوونی دوو كرێكار له‌ شاری ده‌رمیان

423y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی له‌ شوێنی كار، كوژران و بریندار بوونی دوو كرێكار له شاری “ده‌رمیان” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ “خوراسانی جنوبی” لێكه‌وته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی گوڵان، دوو كه‌س له‌ كرێكارانی شیركه‌تی راهسازی شاری ده‌رمیان، له‌ كاتی كاردا له‌ كارخانه‌یه‌كی ماسه‌ شویی، به ‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی مه‌خزه‌نێكی ٥٠ تونی سیمان، یه‌كێك له‌ كرێكاران ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوو‌.