كوژران و بریندار بوونی دوو كرێكار

107
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو كرێكار له‌ دوو رووداوی جیاجیادا، له شاره‌كانی‌ “نه‌هاوه‌ند و به‌ندری ماهشه‌هر”، به‌ هۆی نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی شوێنی كار، كوژران و بریندار بوون.
رۆژی چوارشه‌ممه‌، كرێكارێك له‌ كاتی كاردا له‌ كارگایه‌كی ماسه‌شوویی له‌ نه‌هاوه‌ند هه‌لكه‌وتوو له‌ ئۆستانی كرمان، بووه‌ ژێر شن و ماسه‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. هاوكات هه‌ر له‌م رۆژدا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شیركه‌تی پێترۆشیمی “مارۆن” له‌ به‌ندری ماهشه‌هر هه‌لكه‌وتوو له‌ ئۆستانی خوزستان روویدا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كرێكارێك بریندار بوو. شایانی باسه‌، تا ئێستا چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌م شیركه‌ته‌ روویداوه‌ كه‌ گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.