كوژران و بریندار بوونی دوو كه‌س له‌ سنه به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز

97y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، چه‌ند رۆژ له‌‌وه‌پێش له‌ رووداوێكی ته‌قینه‌وی گاز له‌ گه‌ڕه‌كی نایسه‌ری شاری سنه‌، دوو كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌م رووداوه‌دا به‌ هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌، ژنێكی ٦٠ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ستدا و تازه‌لاوێكیش به‌ توندی بریندار بوو. هه‌روه‌ها زیانێكی به‌رچاویش به‌ ماڵه‌كه‌ گه‌یشتووه‌. شایانی باسه‌ به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی رژیم و نه‌بوونی خه‌ده‌مات دابین كردنی ئه‌منیه‌تی لوله‌كێشی گاز، زۆر جار رووداوگه‌لێكی له‌م چه‌شنه‌ له‌م گه‌ڕه‌كه‌ كه‌ ٥٠ هه‌زار جه‌معیه‌تی هه‌یه‌، رووده‌ده‌ن.