كوژران و بریندار بوونی دوو كوهنه‌وه‌ردی خه‌ڵكی شاری ئیلام

616
رۆژی سێشه‌ممه‌ دوو شاخەوانی خه‌ڵكی ئیلام كە باوك و كوڕ بوون، بەهۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ لە شاخی “مانێشت”، یه‌كێكیان گیانی لەدەست دا و ئەوی دیكەشیان بە توندی بریندار بووە.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سەعات ١١ی رۆژی سێشەممە دوو شاخەوانی تەمەن ٦٠ و ٢٤ ساڵ كە باوك و كوڕ بوون، لە شاخی مانێشتی نزیك ئیلام كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و باوكەكە بەهۆی برینی قووڵ لەسەری، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. شایانی باسه‌ هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له‌م كوهنه‌وه‌ردانه‌، نەبوونی ئیمكانات و فڕۆكەی رزگاركەر و دره‌نگ به‌ هانایه‌وه رۆشتنه‌وه‌‌ بووه‌. مانێشت یەكێك لە بەرزرترین شاخەكانی ئۆستانی ئیلامە كە لە باكووری ئەو پارێزگایە هەڵكەوتووە و دوو هه‌زار و ٦٢٩ میتر بەرزایی هه‌یه‌.