كوژران و بریندار بوونی دوو كۆلبه‌ر له‌ ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی

424y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێرشی مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیم بۆسه‌ر كاسبكاران له‌ ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی، كوژران و بریندار بوونی دوو كۆڵبه‌ری لێكه‌وته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “غه‌فار محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی “گه‌زنه‌”ی سه‌ربه‌ سه‌لاسی باوه‌جانی له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و به‌ توندی بریندار بوو و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا. ناوبراو پاش دوو رۆژ به‌ هۆی كاری بوونی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌رله‌م رۆژه‌دا، كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ به‌ناوی “بێهزاد یوسفی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له‌ ئاوایی “شێخ سه‌له‌”ی سه‌ربه‌ ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه‌ درایه‌به‌ر ده‌ستدرێژی گولله‌ و به‌ توندی بریندار بوو.